سەرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە سیناتۆر جیوڤانی ڤێرنێتی ئەندام پەرلەمانی ئیتالیا دەكات
لە دیدارێكدا ، پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا و پێویستی قووڵتركردنەوەی ئەم پەیوەندییانە و فراوانتركردنی هاتە باسكردن.
بەرێز جیوڤانی ڤێرنێتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە دووبارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات ، ئەو هەرێمەی كە بوەتە چیرۆكی سەركەوتن لە جیهاندا و ئارەزووی بەردەوامبوونی پەیوەندی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەك دەروازەیەكی عیراق نیشاندا و ئەو پەیوەندییەش لە سەر چ بنەمایەك بێت و ئەوانیش لە چ بوارێكدا یارمەتی كوردستان بدەن ، بە تایبەتی لە بەهێزكردنی ئابوورییەكەی و لەم رووەوە سیناتۆری ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكرد كە لەم نزیكانە شاندێكی وڵاتەكەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بە مەبەستی دیراسەكردنی كردنەوەی هێڵێكی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان رۆما و هەولێر.
سەرۆك بارزانی وێرای بەخێرهێنانی سیناتۆری ئیتالی ، باسی لە رۆحی لێبوردەیی لە هەرێمی كوردستان كرد كە ئەمەش لە بڕوای كورد بە دیموكراسی و كۆڵەگە و پرەنسیپەكانیەوە هاتووە و تیشكیشی خستەسەر ئەو بوارانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاری وڵاتی ئیتالیا و كۆمپانیاكانیەوە هەیە و ئامادەیی هەرێمی كوردستاتنیشی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست و كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان رۆما و هەولێریشی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفكرد كە دەبێتە مایەی توندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا.
