فوئاد حوسێن: له چوارچێوه‌ی به‌رنامه چاكسازیه‌كانى سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موو جۆره كارێكی ئیتفاكردنی زه‌وى كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ى نه‌وه‌ت رۆژ راگیرا
هه‌ولێر_ گوڵان میدیا
فوئاد حوسێن رایگه‌یاند كه به برِیارێكی سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره ئیتفاكردنێك بۆ زه‌وى كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ى (نه‌وه‌ت) رۆژ راگیرا و لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دواى پێداچوونه‌وه‌یان راپۆرتێك ئاماده ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی پێچه‌وانه‌ى یاساش ئیجرائاتی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوان ئهمرِۆ دووشه‌ممه 9/5/2011 له لێدوانێكدا ئاشكراى كرد\" كه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه چاكسازیه‌كانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو جۆره كارێكی جێبه‌جێكاریی ئیتفاكردنی زه‌وى كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ى نه‌وه‌ت رۆژ راگیرا و لیژنه‌یه‌كى سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌كات و به راپۆرتێك ئه‌و مامه‌ڵه نایاساییانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه له (1/1/2007)ه‌وه ئه‌نجامدراون\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و لیژنه‌یه هه‌روه‌ها پێشنیاریش سه‌باره‌ت به ئیتفاكردن و ئیفرازكردنی زه‌وى له نێو سنوورى شاره‌وانیه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى نوىَ له چوارچێوه‌ى یاسادا\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی حوسێن‌دا هاتبوو\"" كه به پێی ئه‌و برِیارهى سه‌رۆكی هه‌رێم، (نه‌خشه كه‌رتى) نوێش له ماوه‌ى دیاریكراودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كانه‌وه په‌سند ناكرێن و دوایین نه‌خشه كه‌رته په‌سندكراوه‌كان وه‌ك خۆی و به‌بێ گۆرِانكاری كارى پێده‌كرێت، لیژنه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كات\"".
وتیشی\"" دواى به‌كۆتاهاتنى كارى لیژنه‌ی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رێنمایی نوىَ له به‌ر رۆشنایی راپۆرتى لیژنه‌ى ناوبراو ده‌رده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى ئیتفا و ئیفرازكردنی زه‌وى له نێو سنوورى شاره‌وانیه‌كان ژماره (3)ی ساڵی (1998)ى هه‌مواركراو\"". "
