شاندێكی گۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ردانی قه‌لاَی هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌مرِۆ شاندی كۆنگریسی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر جۆن مه‌كین به‌یاوه‌ری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی قه‌لاَی هه‌ولێریان كرد‌و پاشان بازارِی قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌باره‌ت هاتنی ئه‌م شانده هه‌مزه حامد به‌رِێوه‌به‌ری رِاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند\" له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مریكا دیدار و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مرِۆ هه‌ریه‌ك له سیناتۆر جۆن مه‌كین و لینگز راهه‌م بۆ دڵنیابوون له رِه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئاشنا بوون به‌و پێشكه‌وتنه و ئاوه‌دانیه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" شانده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی به‌شێكی قه‌لاَی هه‌ولێر و بازارِی قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان به‌سه‌ر كرده‌وه له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به رِه‌وشی ئاوه‌دانی هه‌ولێر خه‌ڵكی كاسبكاری ناوشاری هه‌ولێر وه‌كو دڵنیابوونێك له‌رِه‌وشی ئارامی و پێشكه‌وتنی هه‌ولێری پایته‌خت، كه له‌سایه‌ی ئه‌م رِه‌وشه‌دا خه‌ڵك له‌ژیانی ئاسای خۆیاندان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا\"" هاتنی ئه‌وان بۆ هه‌رێمی كوردستان پرسی عێراق و پرسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پۆسته ئه‌منیانه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه ئێستا تۆزێك ئاڵۆزی تێدایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێیان كردووه، دڵنیابوونیشیان له رِه‌وشی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی ولاَیه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ دڵنیابوون له‌رِه‌وشی ئارامی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌قامگیره‌ی كه هه‌یه."
