ئه‌زموونه‌كانى كۆتایی ساڵ بۆ پۆله ناكۆتاییه‌كان ده‌ستی پێكرد
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9/5/2011 ئه‌زموونی پۆله ناكۆتاكانی هه‌ردوو قۆناغی بنهرِهتی و ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستى پێكرد.
به‌به‌شدارى یه‌ك ملیۆن و 336 هه‌زارو 865 قوتابی و خوێندكار له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مرۆ تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاكانی هه‌ردوو قۆناغی بنهرِهتی و ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و چاودێرى بۆ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه دابینكردووه.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون به ره‌وشی ئه‌زموونه‌كان ئهمرِۆ دووشه‌ممه 9/5/2011 سه‌فین موحسین دزه‌یی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانى له هه‌ریه‌كه له قوتابخانه‌كانی ماكۆكی بنهرِهتی و ئاماده‌یی كوردستانی كورِان و ئاماده‌یی چیمه‌نی كچانى له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه به‌ره‌وشی ئه‌زموونده‌ران و شێوازی پرسیاره‌كان ئاشنابوو.
وه‌زیرى په‌روه‌رده هیواى سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابی و خوێندكاران خواست، داواشی له مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران كرد ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی بزانن و ئه‌و ئه‌مانه‌ته بهدهستپاكی جێبه‌جێبكه‌ن.
شایانی باسه 380 هه‌زار قوتابی له دهۆك و 472 هه‌زارو 445 له هه‌ولێرو 418 هه‌زارو 420 له سلێمانى و 68 هه‌زار قوتابی و خوێندكار له گه‌رمیان، به‌شدارى له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله ناكۆتاییه‌كان، بۆ هه‌ردوو قۆناغی ئاماده‌یی و بنهرِهتی ده‌كه‌ن.
