بۆ پێشخستنى بواره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، حكومه‌تى كۆریا هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى كۆریا له‌سه‌ر زارى كونسوڵى گشتى ولاَته‌كه‌یدا هات كه ئه‌مرِۆ 9/5/2011 له‌لایه‌ن (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازی لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ره‌وشى كۆمه‌لاَیه‌تى له كوردستان كرا و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان بۆ هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (چۆنگ چول جوو) كونسوڵى گشتى كۆریا له‌هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانى بوارى كۆمه‌لاَیه‌تى حكومه‌تى كۆریا هاوكارى ته‌واوى حكومه‌تى هه‌رێى كوردستان و وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌كات و له‌به‌رنامه‌ى ئه‌مساڵیدایه له‌بوارى خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان هاوكاریه‌كانى فراوانتر بكات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى كۆریا و تیپى زه‌یتونى به‌رزنرخاند بۆ هاوكاریكردنى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌بوارى راهێنان و مه‌شقى پیشه‌یى و كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى راهێنان، ئه‌وه‌شى به‌كونسوڵى گشتى كۆریا راگه‌یاند حكومه‌تى هه‌رێم به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازى له‌م برِیاره‌ى حكومه‌تى كۆریا ده‌كات و ئومێده‌واره ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ببێته هۆى گه‌شه‌پێدانى بوارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌كوردستاندا.
