وه‌زیری پلاندانان و شاندی یه‌کێتی ئه‌وروپا پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ ٩/٥/٢٠١١ دکتۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی کرد له شاندێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا به سه‌رۆکایه‌تی (یۆبست ڤان کیرخمان) به‌ڕێوه‌به‌ری هاوکارییه‌کانی شاندی یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراق.
شانده‌که به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دات له وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ چوار بواره‌ی پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که بریتین له: ته‌ندروستی، کۆچ و کۆچبه‌ران، خوێندنی یاسایی، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
شانده‌که کورته‌یه‌کیان پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی پرۆژه‌کانیان: له بواری ته‌ندروستیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ندین راهێنانی پێشکه‌ش کردوه که کارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانی له‌خۆگرتوه، و له پرۆژه‌کانی داهاتووشدا په‌ره‌پێدانی که‌رتی ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له هه‌رێمی کوردستان به‌شێک ده‌بن له پرۆژه‌که.
له‌بواری خوێندنی یاساییدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا هاوکاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌کات بۆ په‌ره‌پێدانی مه‌نهه‌جه یاساییه‌کانی زانکۆ و په‌یمانگه‌کان.
له‌بواری کۆچ و کۆچبه‌راندا، یه‌کێتی ئه‌وروپا هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات بۆ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئاواره ناوخۆییه‌کان و ئاماده‌کاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
له‌بواری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا هاوکاری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات له هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ دروستکردنی که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراسی که له‌سایه‌یدا ئه‌م رێکخراوانه بتوانن پێشبکه‌ون و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن.
وه‌زیری پلاندانان سوپاسی شانده‌که‌ی کرد و هاوکاری به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی پلاندانانی بۆ دووپات کردنه‌وه له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زیری پلاندانان هه‌روه‌ها پێشنیاری کرد که له داهاتوودا یه‌کێتی ئه‌وروپا نووسینگه له هه‌ولێر بکاته‌وه تا بتوانن راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌کانیان بکه‌ن و ئاماده‌باشی وه‌زاره‌تی پلاندانانی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا.
گفتوگۆ هه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مڕۆ ٩/٥/٢٠١١ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دکتۆر عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆیه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدارا.
شانده‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا پێکهاتوو له چه‌ند نوێنه‌رێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا، له‌لایه‌نی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌رندیداره‌کان ئاماده‌بوون. گفتوگۆکان تایبه‌ت بوون به‌و چوار بواره‌ی پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که بریتین له: ته‌ندروستی، کۆچ و کۆچبه‌ران، خوێندنی یاسا، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
شانده‌که و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نیان کرد له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه و به‌ڵێنیاندا که بۆچوونی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رچاوبگرن کاتێک بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌کان ده‌ده‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یه‌کێتی ئه‌وروپا رێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی هه‌یه بۆ جێبه‌جێکردنی چه‌ندین پرۆژه له بواره‌کانی ته‌ندروستی، خوێندنی یاسا، کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئاواره ناوخۆییه‌کان. هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ریه‌ک له‌م بوارانه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت له پرۆژه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
