سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ دەكات

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ دەكات
ئەمرۆ یەك شەممە 8/5/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازیكرد لە سەرۆك مام جەلال.

لە دیدارێكدا ، كە بەرێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو گفتوگۆكرا دەربارەی دوایین پێشهاتی عێراق و هەرێمی كوردستان ، هەر دوو سەرۆك مام جەلال و سەرۆك بارزانی دەربارەی مەسەلەكانی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی لە عیراق هاوڕابوون كە پێویستە هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە لە پێناوی لێك تێگەیشتنی زیاتری كوتلە و لایەنە سیاسیەكانی عیراق و چارەسەركردنی كێشەی وەزارەتە ئەمنیەكان و لەو بارەیەشەوە گرنگی پابەندبوون بە رێككەوتنە سیاسیەكان لە چوارچێوەی دەست پێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی دووپات كرایەوە دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستانیش ، پابەندبوون بە بڕیارەكانی هەر دوو مەكتەبی سیاسی ( پ.د.ك ) و ( ی.ن.ك ) و بڕیارە هەڤدە خاڵییەكەی پەرلەمانی كوردستان دوپاتكرایەوە بۆ بە ئاشتی چارەسەركردنی كێشەوگرفتەكان و گرتنەبەری رێگای دیالۆگ و دانوستان بۆ یەكلایی كردنەوەی هەر مەسەلەیەك كە پەیوەستە بە داواكاریی سیاسیەكان. سەرۆك مام جەلال و سەرۆك بارزانی تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پرۆسەی چاكسازیی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان.
Top