كه‌یسی دووه‌می ئه‌نفال له لایه‌ن دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق به‌رِێوه‌ده‌چێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، برِیاره له رۆژی16-5دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق یه‌كه‌م دانیشتن له سه‌ر كه‌یسی دووه‌می ئه‌نفال به‌رِێوه‌ببات.
به پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه له ماوه‌ی رابردوودا دادگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه برِیاری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌ركردووه كه به ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی كوردستان تۆمه‌تبار كراون.
روونیشیكرده‌وه\" له كۆی 423كه‌س 258كه‌سیان سه‌رۆك جاشن و له لایه‌ن دادگاوه برِیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" تا ئێستا له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا ته‌نیا كه كه‌س ده‌ستگیركراوه‌و به دادگای تاوانه‌كان له عێراق دراوه، دانیشتنه‌كانی دادگا له سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌ست پێده‌كات\"".
وتیشی\"" ده‌ست پێكردنی دانیشتنه‌كان له سه‌ر ئه‌و كه‌یسه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ راده‌ست كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال له دژی كورد تۆمه‌تباركراون و تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن\""."
