راپۆرتی لیژنه‌ی خۆرسکی پارله‌مانتارانی سلێمانی ئاماده كراوه
\"ژیان عومه‌ر\"" ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پارله‌مانتارانی سلێمانی بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سلێمانی و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان، وتی لیژنه‌كه راپۆرتێكی له چالاكیه‌كانی خۆی ئاماده كردووه.
ژیان عومه‌ر له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی په‌یامنێر وتی دوای دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، راپۆرتێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی پارله‌مانی كوردستان ئاماده كردووه.
ئه‌و وتی راپۆرته‌كه رۆژی دوو شه‌مه‌ی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌رۆكایه‌تیی پارله‌مان و له رێگه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی خۆڕسكی پارله‌مانتارانی سلێمانی وتی راپۆرته‌كه خۆی له دوو خاڵی گشتیدا ده‌بینێته‌وه و یه‌كه‌میان بریتیه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاندووه بۆ وتووێژ و دانوستان. له باسی خاڵی دووهه‌میشدا وتی داوا كراوه كۆتایی به زمانی زبری راگه‌یاندن و میدیاكانی هه‌موو لایه‌ك بهێنرێت.
ژیان عومه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وتی مه‌به‌ست له زمانی زبر، ناوزڕاندن و سووكایه‌تی كردن به تاكه‌كان و به‌رامبه‌ره و مه‌به‌ست له‌وه، راگرتنی ره‌خنه نیه. هه‌روه‌ها داوای له پارله‌مان كرد ئه‌م خاڵه له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیه‌وه جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی په‌سندكراوه 17 خاڵیه‌كه‌ی پارله‌مانیش.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پارله‌مان دانیشتنی تایبه‌ت به راپۆرتی ئه‌م لیژنه‌یه ساز ده‌كات، وتی ورده‌كاریی زیاتر دوای دانیشتنی رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتووی سه‌رۆكی پارله‌مان و لیژنه‌ی خۆڕسكی نوێنه‌رانی پارله‌مان ئاشكرا ده‌بێت. راپۆرتی ئه‌م لیژنه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی و راگه‌یه‌نراوی پارله‌مانی كوردستان نیه، ناتوانێ به‌پێی یاسا، دانیشتنی پارله‌مان بۆ خۆی تایبه‌ت بكات.
خاتوو ژیان عومه‌ر له كۆتاییدا گه‌شبینیی خۆی بۆ ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ربڕی و وتی به‌و پێیه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی هه‌موو لایه‌نه‌كان به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه بوون و پشتگیریی خۆیان له هه‌وڵه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ربڕیوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی باش له هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی خۆڕسكی پارله‌مانتارانی سلێمانی بكه‌وێته‌وه."
