دەقی وتاری سەرۆكی هەرێم لە كۆنگرەی شەشەمی حزبی سۆسیالستی كوردستان
براى خۆشه‌ویستم مهحهمهدى حاجى مه‌حموود و خۆشك و برایانى خۆشه‌ویتم و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى شه‌شه‌م ، میوان به‌رێزه‌كان ، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌شداریتان ده‌كه‌م و زۆر سوباست ده‌كه‌م بۆ داوهتكرنتان بۆ به‌شدارى كردن له‌و كۆنگره‌یه، ئێمه رێزێكى زۆمان هه‌یه بۆ حزبی سۆسیالیت دیمو‌كراتى كوردستان ، كه حزبێكى تێكۆشه‌ره و خوێنى داوه بۆ كورد و كوردستان، جێگاى ده‌ستى دیاره له بزاڤى رزگارى خوزارى گه‌لى كوردستان، بۆیه هه‌میشه جێگاى رێز و پێزانینه له‌لاى ئێمه. ئومێده‌وام كۆنگره‌كه‌تان كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووبی ، برِیارهكانتان له ئاستى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڵومه‌رجى هه‌ستیارى ئهمرۆدابێت ، وه‌من ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تۆزێك باسى وه‌زعى ناوخۆشمان بكه‌م ،به‌داخه‌وه له دووسێ مانگى رابردوو وه‌زعێكى نائاسایی له كوردستان دروست بووه، من نامهوىَ زۆر بچمه ناو ته‌فاسیله‌وه، بهلاَم په‌یامێك ئاراسته‌ى ههمولایهنكان ده‌كه‌م، ئه‌ویش با پێكه‌وه هه‌موولایه‌ك دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان بده‌ن ، نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى تر، ئێستا ئێمه پێویستییمان به‌چاكسازى هه‌یه و ده‌ستیشمان پێ كردووه ،چونكه دونیا هه‌مووى له گۆرِاندایه ئێمه‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاریانه بگونجێین، بهلاَم ئه‌ركى هه‌مولایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین ، چونكه چاره‌نوسى هه‌موومان پێكه‌وه به‌ستراوه ، ئه‌وه نیه بلێین به‌و بارودۆخه وه‌زعى چهندلایهنێك یان ئۆپۆزسیۆن یان دهسهلاَت باش ده‌بێت ، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌ست به مه‌سئولیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بكات ، وه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه به‌سودى گه‌له‌كه‌مان بشكێنینه‌وه ، چونكه ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى هاتۆته‌كایه‌وه ، واى لێبی بكه‌ین بهئامانجهكانى خۆمان بگه‌ین، چونكه ره‌نگه ده‌رفه‌تى وا نێتهپێشهوه. وه‌پێویست بوو زیاتر زنیهتى خه‌ڵكى ساز سازكرابوایه بۆئه‌وه‌ى وه‌ك باشورى سودان بین نه‌وه‌ك وه‌ك تونس و میس ، ئێستاش من ده‌ڵێم به‌تایبه‌تى بۆ براده‌رانى ئۆپۆزسیۆن ، فه‌رموون به‌شداربن له‌به‌رنامه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى ، به‌شداربن له حكومه‌تى بنكه فره‌وان ، ئه‌گه‌ر سوریشن له‌سه‌ر گۆرِانكارى فه‌رموون ده‌چنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌ته، بهلاَم سوور بوون له‌سه‌ر روخانى ئه‌م حكومه‌ته ، پێموایه ئه‌وه ئینقلابه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبولى ناكه‌ین ، ئێمه ده‌بێ پشت و په‌ناى یه‌كتر بین نه‌وه‌ك یه‌كتر ره‌ت كه‌ینه‌وه،، به‌پێچه‌وانه چاره‌نوسێك باش چاروهریمان ناكات ، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكى تر داواتان لێده‌كه‌م ، هه‌موو لایه‌ك په‌نابه‌رنه به‌ر گفتوگۆ منیش وه‌ك برایه‌ك له خزمه‌تى هه‌موتان دام .
له‌كۆتایی سلاَو ده‌نێرم بۆ ههموشههیدانى بزاڤى رزگارى خوزاى كوردستان و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لى كوردستان ،زۆرسوپاس و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگرهكهتنان ده‌كه‌م.
