سەرۆكی كوردستان جارێكی تر داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەكات بەژداری پرۆسەی چاكسازی بكەن
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
دوێنێ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراق و بهرِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، به دروشمى (چاكسازى و نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌پێدان)، شه‌شه‌م كۆنگره‌ی حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا بهرِێوچوو، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له وته‌یه‌كدا وێرِای به‌خێرهێنانی سه‌رۆكی كوردستان، ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌جی سیاسی كوردستان و عێراق و جیهان كرد‌و
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر یه‌كریزى و ته‌بایی رێزه‌كانى گه‌لى كوردستان كرده‌وه.
پاشان سه‌رۆكی كوردستان وێرِای پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی به ستنی شه‌شه‌م كۆنگره‌ی حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان، گوتی: ئێمه رێزێكى زۆمان هه‌یه بۆ حزبی سۆسیالیت دیمو‌كراتى كوردستان ، كه حزبێكى تێكۆشه‌ره و خوێنى داوه بۆ كورد و كوردستان، جێگاى ده‌ستى دیاره له بزاڤى رزگارى خوزارى گه‌لى كوردستان، بۆیه هه‌میشه جێگاى رێز و پێزانینه له‌لاى ئێمه. ئومێده‌وام كۆنگره‌كه‌تان كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووبی.
سه‌رۆكی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌جی ئێستای كوردستان دا، گوتی: به‌داخه‌وه له دووسێ مانگى رابردوو وه‌زعێكى نائاسایی له كوردستان دروست بووه، من نامهوىَ زۆر بچمه ناو ته‌فاسیله‌وه، بهلاَم په‌یامێك ئاراسته‌ى ههمولایهنكان ده‌كه‌م، ئه‌ویش با پێكه‌وه هه‌موولایه‌ك دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان بده‌ن ، نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى تر، ئێستا ئێمه پێویستییمان به‌چاكسازى هه‌یه و ده‌ستیشمان پێ كردووه ،چونكه دونیا هه‌مووى له گۆرِاندایه ئێمه‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاریانه بگونجێین، بهلاَم ئه‌ركى هه‌مولایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین ، چونكه چاره‌نوسى هه‌موومان پێكه‌وه به‌ستراوه ، ئه‌وه نیه بلێین به‌و بارودۆخه وه‌زعى چهندلایهنێك یان ئۆپۆزسیۆن یان دهسهلاَت باش ده‌بێت ، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌ست به مه‌سئولیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بكات ، وه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه به‌سودى گه‌له‌كه‌مان بشكێنینه‌وه ، چونكه ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى هاتۆته‌كایه‌وه ، واى لێبی بكه‌ین بهئامانجهكانى خۆمان بگه‌ین، چونكه ره‌نگه ده‌رفه‌تى وا نێتهپێشهوه. وه‌پێویست بوو زیاتر زنیهتى خه‌ڵكى ساز سازكرابوایه بۆئه‌وه‌ى وه‌ك باشورى سودان بین نه‌وه‌ك وه‌ك تونس و میس ، ئێستاش من ده‌ڵێم به‌تایبه‌تى بۆ براده‌رانى ئۆپۆزسیۆن ، فه‌رموون به‌شداربن له‌به‌رنامه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى ، به‌شداربن له حكومه‌تى بنكه فره‌وان ، ئه‌گه‌ر سوریشن له‌سه‌ر گۆرِانكارى فه‌رموون ده‌چنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌ته، بهلاَم سوور بوون له‌سه‌ر روخانى ئه‌م حكومه‌ته ، پێموایه ئه‌وه ئینقلابه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبولى ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ده‌بێ پشت و په‌ناى یه‌كتر بین نه‌وه‌ك یه‌كتر ره‌ت كه‌ینه‌وه،، به‌پێچه‌وانه چاره‌نوسێك باش چاروهریمان ناكات ، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكى تر داواتان لێده‌كه‌م ، هه‌موو لایه‌ك په‌نابه‌رنه به‌ر گفتوگۆ منیش وه‌ك برایه‌ك له خزمه‌تى هه‌موتان دام .
دواتر په‌یامى جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌لایه‌ن عه‌ندنان موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه، له به‌شێكی دا هاتبوو:
به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌تان له هه‌ڵومه‌رجێكى دایه ، رووداو پێشهاته‌كان واده‌خوازن یه‌كێتى و یه‌كریزى گه‌لى و كردستان و هێزه سیاسیه‌كان له‌هه‌ركاتێك گرنگتر و پێویستر بێت ، چونكه هێشتا هه‌ره‌شه‌كان له‌سه‌ر دیموكراسى فیدراڵى له عێراق و مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامن ، بۆیه پێویست ده‌كات زیاتر هۆشیارانه مامه‌له بكه‌ین ، كوردیش كه پارێزه‌رى سسته‌مى دیموكراسیى عێراقه ، ده‌بێ له ئاستى كوردستانیش هه‌وڵه‌كانى یه‌ك بخات ، بۆ پارستى ئه‌و ئه‌م ئازادی و دیموكراسیه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه ،كه ئارامى سه‌رجه‌م عێراقى پێوه به‌نده،بهبرِواى ئێمه له كوردستان هه‌ركێشه و گرفتێك بێته پێشه‌وه به‌و تێرِوانین و بیركردنه‌وه‌یه مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ ،جیاوازى ئاراسته‌كان و بۆچونه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیان ئاسایه ، بۆیه بۆچاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان ده‌بێ په‌نا بۆ دیالۆك و وتووێژ ببرێت ، له‌و سونهگهیهوهشهوه، له هه‌رێمى كوردستان ، هه‌ردوولایه‌نى هاوپه‌یمان(ی.,ن.ك)و(پ.د.ك) و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شانازى ده‌كه‌ن كه ئه‌م ناوچه‌یه دهستپێشخهربوه له داهێنانى نه‌ریتى دیمو‌كراتى و ئازادى له عێراق و زه‌مینه‌ى خۆشكهردووه.
كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی خوێنده‌وه‌و له به‌شێكی هاتبوو: كۆنگره‌ى حزبی سوسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵومه‌رجێكى مێژوویی دایه و بێگۆمان كۆنگره‌ی حزب و لایه‌نه‌كان نه‌وه‌ك كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر حزبه‌كه ده‌بێت ، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان ده‌بێت ، ئه‌و كۆنكرهیهش له‌قۆناغی وه‌رچه‌رخانى مێژوویی‌دا یه ، هیوادارام به برِیار و راسپارده‌ى گرنگ كۆتای بێت كه له‌خزمه‌تى ههمولایهكدابێت.
له باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كوردستانیش كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: بۆئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئێستا هه‌رێم هیواداران لایه‌نه‌كان له دهسهلاَت و ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر مێزى دیالۆگ دانیشن و گفتوگۆ بكه‌ن ، رێز له یاسا بگرن و رێز له ده‌نگى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بگرن، به‌بۆنه‌ى به‌جینۆساید ناساندنى تاوانه ئه‌نفالكردنى بارزانیه‌كان ، هیوامان وایه له داهاتوودا قه‌ره‌بووی كه‌س وكاری قوربانیانی بكرێته‌وه
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ههرێموێراى پیرۆزبایی له حزبی سوسیالیست دیمو‌كراتى كورۆدستان ، گوتی: له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌دا هه‌موو كه‌سى دڵسوز شانازى بهدهستكهوتهكانمان ده‌كات،له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به كهمویهكان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش هى ئه‌وه‌نیه بی شارینه‌وه ، به‌ڵكو دڵسۆزیمان ئه‌وه ده‌بێ ده‌سنیشانى كهموریهكان بكه‌ین ، ته‌نیا رێگاشمان گفتوگۆیه، بۆیهداوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ى یاسا هه‌نگاو بنێنین بۆ چاكسازى نه‌وه‌ك سه‌پاندنى ئه‌جنداى ئه‌م و ئه‌و.
