راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ده‌ڵێت \"بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق سه‌باره‌ت به جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان و سه‌پاندنی سزای قانوونیش به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا، هه‌نگاوێكی تری به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری و ریشه‌كێشكردنی زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌ییه كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس به دڕندانه‌ترین شێوه دژ به گه‌له‌كه‌مان پیاده‌كرا و گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی له دڵڕه‌قی و رشتنی خوَێنی خه‌ڵكی بێ دیفاع كه ژماره‌یه‌كی زۆر بارزانییه‌كانیش تیایدا بوونه قوربانی\"".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه \""بارزانییه‌كان كه له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی كوردایه‌تیدا بوون، له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی عیراق دووچاری سیاسه‌تێكی سه‌ركوتكارانه هاتن، بوونه ئامانجی رق و كینه‌ی دوژمنان، بۆیه بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، له‌پاڵ تاوانه‌كانی تری دژ به كورده فه‌یلییه‌كان و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ن بۆ گه‌له‌كه‌مان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیش، هه‌روا ئه‌م بڕیاره رێزلێنانه له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو ئازادی و كۆتایی پێهێنانی سته‌م و داگیركاری به‌تایبه‌تی كه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی بێلایه‌ن كه ته‌واوی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدایه، بڕیاره‌كه ده‌رچووه\"".
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه \""حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئه‌م تاوانانه به‌جینۆساید بناسرێن و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و ناوه‌ندانه‌ی هاوكاری رژێمی به‌عسیشیان كردووه بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی عیراق و كوردستان، سزای قانوونی بدرێن، سه‌ره‌ڕای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییان به تایبه‌تی چیرۆكی ره‌نج و ماندووبوون و تراژیدیای ژنه رهشپۆشهكانی بارزان كه هاوسه‌ر و براو كوڕ و كه‌سوكاریان زۆر نامرۆڤانه له‌ناوبران و به زه‌حمه‌تێكی زۆره‌وه ژیان و بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین ده‌كرد\""."
