سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوای چارەسەركردنی كەموكورتییەكانی بواری هاتووچۆ و رێگاوبان دەكات
لەمبارەیەوە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بە زیادبوونی رێژەی رووداوەكانی هاتووچۆ كردووە وچەندین خاڵیشی پێشنیار كردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانەی ئەو دیاردەیە بكرێ لە پێناو دانانی پرۆگرامێكی گونجاو وسیستەمێكی سەردەمیانەی ئەوتۆ كە ببێتە مایەی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.
هەروەها لە پێشنیارەكەدا جەخت لەسەر رەچاوكردنی ستاندەری ئەندازەیی وتەكنیكی ونەخشەی گونجاو وبەهێزكردنی چاودێریی كراوەتەوە و ئەگەر پێویست بكات یاسا ورێنماییەكانی هاتووچۆش پێداچوونەوەیان بۆ بكرێ لە پێناو خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان و پاراستنی سەروماڵیان.
