هوشیار زێباری: خه‌ڵکی عیراق به کوژرانی بن لاده‌ن خۆشحاڵن
له درێژه‌ی کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به کوژرانی ئۆسامه بن لاده‌ن سه‌رۆکی رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق باس له خۆشحاڵی خه‌ڵکی عیراق به‌م رووداوه ده‌کات.
هوشیار زێباری وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدراڵ به رۆژنامه‌ی \"فرانکفۆرته‌ر ئالگماینه\""ی وتووه بن لاده‌ن هێمای شه‌ڕ بوو و به کوژرانی ئه‌و، لایه‌نگرانی گورزی کوشنده‌یان به‌رکه‌وتووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتوویه‌تی خه‌ڵکی عیراق به کوژرانی ئه‌م سه‌رۆکه‌ی تۆڕی تیرۆریستی قاعیده خۆشحاڵن."
