سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحالیی خۆی به بریاری دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عیراق ده‌ربری
له دانیشتنی ژماره 40 ، دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عیراق ، كه‌یسی ئه‌نفال وكۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كانی به جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ناساند.
ئێمه وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره كه ته‌واوكه‌ری بڕیاری دیكه‌ی ئه‌و دادگایه‌یه ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ده‌كه‌ین كه له‌و كه‌یسه‌دا كاریان كردووه و ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ش بڕوای دادپه‌روه‌رێتی كێشه‌كه‌ی خۆمان له‌لا پته‌وتر ده‌كات و هاوكات گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و سته‌مه‌ش دێنێته‌وه یاد كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه كه ئه‌مه‌یش ئه‌و باوه‌ڕه‌مان له‌لا ده‌چه‌سپێنێت كه ئاینده هه‌میشه بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراوه و روو ره‌شیش هه‌ر بۆ سته‌مكارانه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو به دواداچوونێك بكه‌ن بۆ به مافگهیاندنی كه‌سوكاری قوربانیان و بۆ ئه‌مه‌یش گشت ئامرازه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن له پێناو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان و كه‌مكردنه‌وه له ئێش و ئازاریان.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4/5/2011
