سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی كه له ژماره 160 ی رۆژی 1/5/2011ی گۆڤاری لڤین بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه گوایه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیلانی كوشتنی هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان داڕشتووه، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له داواكاری گشتی كرد كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه و ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك بێ ده‌نگی لێ بكرێ، بۆیه پێویسته دادوه‌ری گشتی دروستی یان نادروستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ساغ بكاته‌وه و له هه‌ر دوو باریشدا ده‌بێ رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.
وته‌بێژێك
به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
4/5/2011