سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چاویكه‌وت به‌ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
له‌ودیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بهرِۆڵی گرنگی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد له‌پارێزگاریكردنی ته‌ندروستی گشتی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆش، هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد كه‌گرنگیدان به‌م كه‌رته بێ گرنگی دانی پێویست به‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و رۆڵی ئه‌وان جێبه‌جێ ناكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت رونیشیكرده‌وه كه كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به‌پێداچوونه‌وه گه‌شه‌پێدانی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌تی نه‌خۆش بكرێت و ته‌ندروستی گشتیش پارێزراو تر بێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌كۆنگره‌ی ته‌ندروستی و جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كرد، سهرهرِای برِیارهكانی حكومه‌ت له‌گرنگیدان بهعیاده میللیه‌كان بۆ پێشكه‌شه‌كردنی ئاستێكی خزمه‌تگوزاری باش به‌نرخێكی هه‌رزان بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان تیایاندا بۆ نیوه‌ی نرخی ره‌سمی و دانانی رێوشوێنی قانوونی بۆ رێگه‌گرتن له‌هێنانی ده‌رمانی خراپ و به‌سه‌ر چوو بۆ هه‌رێم و رێكخستنه‌وه‌ی بواری هاورده‌كردنی ده‌رمان و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان به‌پێی رێنمایی دیاریكراو كه‌رێگه له‌و دیاردهانه بگرێت كه‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای كرد سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌بواری پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی ته‌ندروستی، رۆڵی شاسته‌ی خۆیان ببین و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌میانه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا گرنگی تایبه‌ت به‌پێگه‌و رۆڵی ئه‌وان ده‌دات.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت برِیاریدا بۆ كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان هاوكاری پێویستی كارمه‌ندانی ته‌ندوستی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر‌و به‌پێی پێوه‌ره ته‌ندروستیه‌كان خزمه‌تی نه‌خۆش بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان به‌ئاستێكی شیاو پێشكه‌ش بكه‌ن.
د. به‌رهه‌م ساڵح وێرای ده‌ستخۆشیكردن له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و پزیشكان كه‌دوور له‌سیاسه‌ت ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردووه، داوی كرد كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌بێ لایه‌نی و به‌پێی پێوه‌ره پیشه‌یه‌كان خزمه‌تی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی بكه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، حكومه‌تی هه‌رێمیش هاوكاری و كارئاسانی پێویست به‌م بواره دابین ده‌كات.
