فه‌لاح مسته‌فا به‌جیا پێشوازى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رۆمانیا و ئاژانسىUNDP و رێكخراوى CDO كرد
له میانى دیداره‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌و دوا پێشووه‌چوونه سیاسیه‌كان باسیان لێوه كرا. باڵیۆزى رۆمانیا له عێراق مه‌به‌ستى سهردانهكهیانى رِوونكردووهو گووتى به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ولاَتى رۆمانیا و هه‌رێمى كوردستان، له داهاتوویه‌كى نزیكدا نوێنه‌رایه‌تى خۆیان له هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان درێژه پێده‌ده‌ن.
به‌رپرسى پهپوهندیهكانى ده‌ره‌وه وێرِاى به‌خێرهێنان، خۆشحاڵى خۆى دهربرِى بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ئامانجیان زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولایه. هاوكات گووتى پێشوازى له برِیارى وولاَتى رۆمانیا ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسى ولاَتهكهیان له هه‌رێم، هیوادارین ببێته سه‌ره‌تایه‌كى گرینگ بۆ په‌یوه‌ندى سیاسى و ئابوورى و هاتنى كۆمپانیا رۆمانیه‌كان و دروستكردنى پردى په‌یوه‌ندى له‌نێوان دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم و زانكۆكان و ژووره بازرگانیه‌كان.
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان بۆ پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه گه‌لى كوردستان به هه‌وڵ و خه‌باتى خۆى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى ئێستاى به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌مان رۆژ شاندێكى رێكخراوى دیالۆگى مرۆیى به سه‌رۆكایه‌تى بهرِێز ئه‌نجیلۆ گنایدینگهر به‌رپرسى هه‌رێمى ئه‌وروپا و رۆژههلاَتى ناوهرِاست له رێكخراوى ناوبراو سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت باسیان له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابرِاوهكان و پرسى ماده‌ى 140 و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و مادده ده‌ستوریه كرد.
شاندى رێكخراوى دیالۆگى مرۆیى پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌و میكانیزمى كارى رێكخراوه‌كه‌یان خستهرِوو كه بریتیه له رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆ و باره‌گاى سه‌ره‌كى له جنێفهو ئامانج له كاره‌كانى دروستكردنى میانگیریه له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كان.
ئه‌نجیلۆ گنایدینگهر ئه‌وه‌ى خستهرِوو كه ئه‌وان دهیانهوىَ له نزیكه‌وه ئاگادارى ره‌وشى شاره‌كانى كه‌ركوك و موسڵ و دیاله بن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گهرِ بۆ دروستكردنى دیالۆگێك له پێناو چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان و باشتركردنى گوزه‌رانى هاولاَتیانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى له‌م هه‌وڵه‌ى رێكخراوى دیالۆگى مرۆیى كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ده‌خوازن كێشه‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تر له رێگه‌ى ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عیراق چاره‌سه‌ر بكرىَ كه بریتیه له ئاسایى كردنه‌وه‌و سه‌رژمێرى و ئه‌نجامدانى راپرسى. هاوكات جه‌ختى له‌سه‌ر گرینگى پێكه‌وه ژیانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و سریان له‌و ناوچانه‌دا كرده‌وه.
هه‌ر ئهمرِۆ و له دیدارێكى نێوان فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ پاوڵۆ لیمبۆ بهرِێوهبهرى ئاژانسى UNDP له عیراق باس له كار‌و چالاكى ئاژانسى ناوبراو‌و خۆئاماده‌كردن بۆ سازكردنى كۆنفرِانسێك له هه‌ولێرى پایته‌خت كرا.
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا وێرِاى خستنهرِووى پرِۆگرامهكانىUNDP له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، بهرِێوهبهرى ئاژانسى UNDPله عیراق باسى له‌و كۆنفرِانسه فراوانه كرد بۆ لاوان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا سازیان كردبوو ئێستاش به هه‌مان شێوه نیازیان وایه كۆنفرِانسێك بۆ دیالۆگى نێوان لاوان و به‌رپرسانى حكومه‌ت له هه‌ولێر ساز بكه‌ن. بهرِێزیان هیواى خواست فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت هاوكاریان بكات بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرِۆگرامهى به نیازن ئه‌نجامى بده‌ن.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌ستخۆشى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى لێ‌كردن و گووتى ئه‌م جۆره كۆنفرِانسانه سوودێكى زۆرى هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ توێژى لاوان، چونكه ده‌توانن تێیدا باس له ویست و كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن و ئاڵوگۆرِى بیرویۆچوونهكانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى هاتنه پێشه‌وه‌و به‌شدارى كارایان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ژیان.
هه‌ردوولا باسیان له گرینگى به‌شدارى كردنى لاوان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد له‌م كۆنفرِانسه به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاكسازیدا دهخوازىَ زیاتر به‌ته‌نگ داواكارى لاوانه‌وه بچێت. له‌م رووه‌وه فه‌لاح مسته‌فا ئاماده‌یى ته‌واوى حكومه‌تى هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خستهرِوو بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ رێكخراوى UNDP ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى سه‌رخستنى كاره‌كانى ئه‌م كۆنفرِانسهو جێبهجىَ كردنى ئه‌و پرِۆگرامانهى به نیازن له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى بده‌ن به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان.
