گرنگى زیاتر به كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ندیخانه‌كان ده‌درێت
سه‌ره‌تا د.تاهر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى چه‌ندین رِاو پێشنیار‌و سه‌رنجى خسته‌به‌رده‌م ئاماده‌بوان، وه‌ك دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى شێرپه‌نجه‌و رێكخستنى ده‌وامى پزیشك وكارمه‌ندى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌كانى ته‌ندروستى وپابه‌ندبوونى هاولاَتیان له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆلاى نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان، بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن كه‌رتى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى رێك پێش بخه‌ین.
دواتر باسی ئه‌رك ورۆڵى پزیشك وكارمه‌ندنى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا بۆ خزمه‌تكردنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى نه‌خۆش به‌گرنگ وه‌سف كرا ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى جگه له چاره‌سه‌رى پزیشكى چاره‌سه‌رى ده‌رونیش بۆ نه‌خۆش بكرێت له‌كاتى سه‌ردانى كرنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
هه‌ر له درێژه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى وه‌زاره‌ت كۆمپانیاى (steria) ى فره‌نسى پرۆژه‌و به‌رنامه‌ى كارى خۆیانیان خسته‌روو بۆهاوكارىكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان كه بریاره له‌داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رخستنى سیسته‌مى ته‌ندروستى و پشتگیرىكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆخزمه‌تكردنى نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌لایه‌کی تره‌وه، له‌دیدارێكى نێوان د.تاهر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ئاسۆس نه‌جیب عبدالله وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى ئاماده‌ى بوو له‌دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مرِۆ 4/5 گفتوگۆ له‌باره‌ى رِه‌وشى به‌ندیخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستیدا به‌شێوه‌یه‌ك باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌به‌ندیخانه‌كان و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆبه‌ندیه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنى پێویستى بۆكرا.
له‌به‌شێكى دیداركه وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشاندا بۆ هاوكارى كردنى بنكه ته‌دروستیه‌كانى ناو به‌ندیخانه‌كان كه بگونجێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ئێستا، پاشان وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كیشه‌و كه‌م و كوریانه كرد كه دیته به‌رده‌م راپه‌راندنى كاره‌كانى فه‌رمانبه‌رانى له گرتوخانه‌كان هه‌روه‌ك هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ پێشخستن وهاوشێوه‌كردنى به‌ندیخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وولاتانى پێشكه‌وتوو به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ى خول وراهێنان به‌زیندانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان جێگاى پركردنه‌وه‌ى كاته‌كانیانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌كاره‌ده‌ستیه‌كانى خۆیان به‌هه‌رو تواناكانیان پێشبخه‌ن.
دواتر به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى ئامانج وكارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانى بۆ ئاماده‌بوان خسته‌روو له‌خزمه‌ت كردن وچاودێرى كردنى گرتوان له‌به‌ندیخانه‌كان.
