سەرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی حزبی شیوعی عیراقی دەكات
لە دیدارێكدا كە د.كەمال شاكر سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ئامادەی بوو ، دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق و ناوچەكە بە گشتی خرانە ڕوو و قسەوباسیان لە بارەوەكرا و بیروڕاش ئاڵوگۆڕكران سەبارەت بەو رێوشوێنانەی كە دەبنە مایەی چارەسەركردنی گرفتەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی دەبنەوە .
ئەمەو وێرای پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان كە دەبنە مایەی هەستاندنەوەی واقیعی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا.
