په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دروستكردنی (4) ناوچه‌ی پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو ده‌ربڕیووه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم \"ئاراس شێخ ره‌ئوف\"" له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، دوای داواكاریمان بۆ دروستكردنی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره و پیشكه‌توو، خۆشبه‌خاتنه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانداوه و چووه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش له‌په‌رله‌مان دانیشتووین و به شێوه‌ی زاره‌كی شته‌كه‌یان پێ باشبووه و ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه به‌ڵام پێویستی به گفتوگۆی گشتی و په‌سه‌ندكردنیه‌تی.
وتیشی: هاوكات ئه‌مساڵ داوامان كردبوو كه بودجه‌ی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی جۆاروجۆرمان بۆ دابین بكرێت به‌ڵام به‌هۆی دروستكردنی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییانه و چوار سایلۆی گه‌وره كه بودجه‌یه‌كی زۆریان ده‌وێت، پێناچێت ئه‌مساڵ ئه‌و كارگانه دروست بكرێن به‌ڵام پیشه‌وه‌ران ده‌توانن له‌رێگه‌ی قه‌رزی پیشه‌سازییه‌وه كه ئێستا كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پاره وه‌ربگرن و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه دراون كارگه دابمه‌زرێنن."
