وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ی دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌کات
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌دواى چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك دێت بۆ دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌وته‌یه‌كدا گرنگى دارِشتنى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خسته‌رِوو و ئاماژه‌ى به كۆبونه‌وه‌كانى رابردووى لێًژنه‌كه کرد كه ئامانج له‌دارِشتنى ئه‌م سیاسه‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى بىَكارى و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى كاركردنه بۆ گه‌نجان.
بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى هیواى خواست له‌م كۆبونه‌وانه‌دا هه‌موو لایه‌ك به‌هه‌نده‌وه راو پێشنیاره‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ سه‌رخستنى دارِشتنى سیاسه‌ته‌ى به‌كارخستن.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ئاماده‌بووان راپۆرت و پێشنیارى خۆیان له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كانى رابردوو خسته‌رِوو و پلانیش دانرا بۆ كۆبونه‌وه‌كانى داهاتووى لێژنه‌كه.
