سەرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی رۆمانیا دەكات
لە دیدارەكەدا ، پەیوەندییەكانی نێوان رۆمانیا و هەرێمی كوردستان خرانە بەر باس و لەم رووەوە سەرۆكی شاندی وەزارەتی دەرەوەی رۆمانیا جەختی لە سووربوون و پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بونیاتنانی پەیوەندییەكی هەمە لایەنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەشداربوونی كۆمپانیاو گرووپەكانی وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە پرۆسەی پەرەپێدانی بواری ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی _ش هەموو پشتیوانی و ئاسانكارییەكی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەم مەبەستە خستەڕوو و كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەشی لە هەرێمی كوردستان بە هەنگاوێكی پۆزەتیڤ دانا لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوولا دا.
