ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له شاری هه‌ولێر ده‌دۆزرێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 7هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین دهگهرِێتهوه
بهرِێوهبهری شوێنه‌واری پارێزگه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری شاری هه‌ولێر راكه‌یاند كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 7هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێسته دهگهرِێتهوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن بهرِێوهبهری شوێنه‌واری پارێزگه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند\" له رۆژی3ی ئایاری ساڵی2010له كه‌رتی 5ی حه‌سارۆك رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر كه له لایه‌ن شوێنه‌وارناسێكی خۆماڵی دۆزراوه‌ته‌وه ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری دزۆراوه‌ته‌وه به ناوی گردی نادر، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی مێژووه‌كه‌ی بۆ 7هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین دهگهرِێتهوه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه: به پێی گرێبه‌ستێك تیمێكی شوێنه‌واری ناسی له زانكۆی ئه‌سینای وڵاتی یونان كاری كنه‌و پشكنین له هه‌ر ناوچه‌ی شوێنه‌واری گردی نادرو باقرته ده‌كه‌ن، ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت كاریان له ناوچه‌ی شوێنه‌واری نادر ده‌كه‌ن به هاوكاری له گه‌ل تیمێكی شوێنه‌وارناسی خۆماڵی، مانگی 10ی ئه‌مساڵیش جارێكی دیكه بۆ كار كردن له‌و گرده دهگهرِێنهوه كوردستان.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا: له ئاكامی كاری تیمه‌كه له گردی نادر 800تورهكه، 20300پارچه‌ی گڵكاری، 2845به‌رده چه‌رخ و 63ئۆپسیدی، 4نیگاری ئاژه‌ڵ، 4ته‌شی دۆزراوه‌ته‌وه، كه له نێو ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه 70پارچه دهگهرِێتهوه بۆ ساتی حه‌سنه(6هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین)، 20پارچه له ساتی حه‌له‌ف(6هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین)، 130پارچه هی سه‌رده‌می ئوبه‌ید(5هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین)، 90پارچه شوێنه‌وار كه بۆ سه‌رده‌می ئوروك(4هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین)، 150پارچه شوێنه‌وار كه بۆ سه‌رده‌می ئاشووری ناوهرِاست و ئاشووری نوێ (2هه‌زار تا 2هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ مێژووه‌كه‌ی به‌ر له زاین دهگهرِێتهوه، دۆزراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: وێرِای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیسك و پرسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی جۆراجۆرو باڵنده دۆزراوه‌ته‌وه، كه گومان ده‌كه‌ین به‌شێك باڵنده‌كان له ئێسته‌دا نه‌ماون، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له پارچه شوێنه‌واری و ئیسك و پرسكی باڵنده‌كان ره‌وانه‌ی تاقیگهیهكانی وڵاتانی ئهمریكاو چه‌ند وڵاتێكی دیكه ده‌كه‌ین بۆ دیاری كردنی مێژوویان.
له‌مباره‌یه‌وه كۆیستا توینس سه‌رۆكی تیمی زانكۆی ئه‌سینا له وڵاتی یونان وتی\"" ئه‌و گرده‌ی دۆزرِاوهتهوه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین دهگهرِێتهوه، ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگه، ئاماژه‌یه‌كی روونیشه به‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌كی ژیانی تێیدا هه‌بووه‌و ناوچه‌یه‌كی شارستانییه\"".
له فریاد محه‌مه‌ده‌وه"
