پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا PRT ده‌كات
رۆژی 2/5/2011 د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك PRT كرد و له لایه‌ن فیڵچهر بۆرتۆن سه‌رۆكی تیمه‌كه و ژماره‌یه‌ك له یاریدهدهرانیهوه پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا دوایین گۆرِانكاریهكانی بارودۆخی كه‌ركه‌ك باسیان لێوه كرا، له‌و رووه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك دوا هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی نوێی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای كه‌ركوك روونكرده‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی هه‌وڵی پێشخستنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و گۆرِانكاری داوه له له رێی كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگا و هه‌نگاونان بۆ به‌دواداچوونی پێویستیه‌كانی خه‌ڵك.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا PRT ده‌ستخۆشی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كرد و پیشتیوانی لایه‌نی مه‌ده‌نی ئه‌مریكای بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی نوێی كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه.
