به‌بێ به‌شداری كردنی ئۆپۆزسیۆن دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرده‌وه
ئهمرِۆ به بێ به‌شداری كردنی په‌رله‌مانتارانی فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرده‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو ، كه خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرِۆژه برِیاری تایبه‌ت به ههڵسو كه‌وتی په‌رله‌مانتار پێشه‌وا تۆفیق مه‌غدید له كۆبونه‌وه‌ی ژماره (9)ی 19/4/2011، خاڵی دووه‌م تایبه‌ت بوو به خستنهرِوو و گفتوگۆكردنی پرِۆژه برِیاری یه‌كسختنی چه‌ند وشه و زاراوه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی سێیه‌م تایبه‌ت به خستنهرِوو و گفتوگۆكردنی پرِۆژه یاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌هه‌رێمی كوردستان و خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كار تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرِۆژه یاسایی ده‌زگای گشتی ئاسایش.
پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار گفتوگۆكردنی خاڵ و برِگهكانی پرۆژه یاساكان له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
