په‌رله‌مانی كوردستان لێدوانێكی سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆرِان ره‌ت ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
په‌رله‌مانی كوردستان لێدوانێكی به‌ریز كاردۆ محمه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه كه‌ئاماژه‌ی به گۆرینى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان و دواخستنى بودجه ده‌كات.
له روون كردنه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه كه به ناوی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه\" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستانى بۆ ئامانجى سیاسى نه‌گۆریووه، به‌رنامه‌كه به‌و شێوه‌یه كه‌دانراوه. ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌نووسراوى فه‌رمی ژماره (883) كه له 27/4/2011 ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه، له‌خالى دووه‌م، برگه ( 2 )ى راسپارده وپێشنیشاره‌كانیاندا هاتووه: (( داوا له په‌رله‌مانى كوردستانى به‌رێز ده‌كه‌ین، په‌له بكات له‌په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو پرۆژه یاساى تایبه‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ى دام وده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان)). سه‌رۆكایه‌تیش بۆ رێزگرتن له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌گرنگیان زانى ئه‌و دوو پرۆژه‌یه بخرێنه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان و به‌رنامه‌كه‌ش له واده‌ى یاسایدا له‌سندوقی تایبه‌تى ئه‌ندامان دانراوه\"".
له خاڵێكی دیكه‌ی روون كردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ پرسی بوودجه كراوه، تێیدا هاتووه\"" له‌باره‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌دواى ئه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى وئابوورى گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، پاش دیراسه‌كردنى، ده‌ركه‌وت راپۆرته‌كه به‌پیَِچه‌وانه‌ى برگه‌ى (2) له ماده‌ى (82) په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌نووسراوى ژماره(463) له 30\\4\\2011 راپۆرته‌كه‌ى بۆ لیژنه‌ى دارایى وئابوورى ره‌وانه‌كرده‌وه تا چاره‌سه‌رى كه‌موكوریه‌كان بكرێت و به‌پێى په‌یرِه‌وى ناوخۆ ئاماده بكرێته‌وه\"".
له كۆتایی روون كردنه‌وه‌كه‌ش دا هاتووه\"" پێشتریش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى داوایان له‌سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى كردبوو كه‌راپۆرته‌كه‌یان به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆ ئاماده‌بكه‌ن، دواى گه‌یشتنى راپۆرته‌كه‌یان به‌نووسراوى ژماره (158) له 30\\4\\2011 سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى ئابوورى وسه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى یاسایى دانیشتن بۆ دیراسه‌كردن ودڵنیابوون له‌وه‌ى كه راپۆرته‌كه به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، ده‌ركه‌وت كه به پێچه‌وانه‌ى برگه‌ى (2) له‌ماده‌ى (82) په‌یره‌وى ناوخۆیه، بۆیه هه‌موولا كۆده‌نگبوون كه‌راپۆرته‌كه به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یرِه‌وى ناوخۆیه و وپێویستى به‌پێداچوونه‌وه هه‌یه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تى راپۆرته‌كه‌ى بۆ لیژنه‌ى دارایى گێرایه‌وه تا به‌دروستى چاكى بكه‌ن، نه‌ك به مه‌به‌ستى سیاسى وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆران ئاماژه‌ى پێكردووه\""."
