له ساڵی2011دا برِی 25ملیار دینار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكار دابین كراوه
ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى رایگه‌یاند له ساڵی2011دا برِی 25ملیار دینار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكار دابین كردووه.
ئاسۆس نه‌جیب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2011 برِى 25 ملیار دینار بۆ دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان له‌كه‌رتی تایبه‌ت و سندقى پاڵپشتى پرۆژه بچوكه‌كان بۆ گه‌نجان و چاره‌سه‌ركردنى گرفتى بىَ كارى له‌كوردستان ته‌رخانكراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌كه‌ى. ئه‌نجومه‌نێك پێك دێت به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى بۆ پێدانى قه‌رزه‌كه و ده‌ستنیشانكردنى رێنماییه‌كانى وه‌رگرتنى برِى پاره‌كه،له‌به‌شێكى مادده‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه هه‌ر هاولاَتیه‌ك بێكار بێت و فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت و ته‌مه‌نى له‌نێوان 16 بۆ 35 ساڵدا بێت ده‌توانێت سودمه‌ند بێت له‌م پرۆژه‌یه. كه برِى 1 ملیۆن بۆ 15 ملیۆن دینارى پێده‌درێت بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێن و له‌ماوه‌ى 5 ساڵیش‌دا ده‌یگه‌رِێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت و با ج و سودیشى ناچێته سه‌ر\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى یاساى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى دواى چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێك هه‌مواركرایه‌وه. له‌م پرۆژه یاسایه‌دا كه ئێستا له‌په‌رله‌مانى كوردستاندایه و هیوادارین له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردن. چه‌ندان ماف بۆ كرێكاران ده‌سته‌به‌ر كراوه. به‌گوێره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه كرێكار له‌كه‌رتى تایبه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى سود مه‌ند ده‌بێت له‌و مافانه‌ى كه‌فه‌رمانبه‌ران هه‌یانه. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان پێوه‌ری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش خانه‌نشین ده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمیش رێژه‌ی 30%ی تێچوونی سندوقی خانه‌نشینی ده‌گرێته ئه‌ستۆ وه‌كو هاوكاریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن. وتیشى جگه له‌یاساى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌نگاوى به‌په‌له‌و جدى نراوه بۆ بوونى هه‌رێمى كوردستان به‌خاوه‌نى یاساى كارى كوردستان.
وتیشی\"" به‌مه‌به‌ستى دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌پاڵپشتى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستمان به‌وه كردووه هه‌رێمى كوردستانیش هاوشانى زۆربه‌ى ولاَتانى تر‌ى ناوچه‌كه بێته خاوه‌نى سیاسه‌تى به‌كارخستن بۆ ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیش له‌ئه‌سته‌نبوڵ له‌توركیا به‌رِێوه‌چوون بۆ هه‌بوونى كوردستان به سیاسه‌تێكى روونى به‌كارخستن. بێگومان بوونى ئه‌م سیاسه‌ته له‌كوردستان بۆشاییه‌كى گه‌وره پرِده‌كاته‌وه و رێگه ده‌گرێت له‌دیارده‌ى بىَ كارى و خستنه سه‌ر كارى گه‌نجان و لاوان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى كاركردن له‌كوردستاندا. بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسى رێكخراوى كارى نَوده‌وڵه‌تىILO كرد بۆ هاوكاریكردنى حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن. چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراق و ناوچه‌كه‌شدا رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى حكومه‌تێك بكات بۆ دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن\"".
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى كار بۆ هه‌مووانیش\"" وتی\"" پرۆژه‌ى كار بۆ هه‌مووان یه‌كێكه له‌پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌م پرۆژه‌یه خراوه‌ته جێبه‌جێكردنه‌وه . كه‌سروشتی پرۆژه‌كه بریتیه له دابین كردنی (3000) هه‌لی كار بۆ پرۆژه‌و كۆمپانیاكانى كه‌رتی تایبه‌ت له ماوه‌ی 3 ساڵدا بۆ بێكاران له ده‌رچوانی كۆلێژ‌و په‌یمانگاو مه‌شقه پیشه ییه‌كان به‌رامبه‌ر به پێدانی یارمه‌تیه‌كى مادی كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌یدات به خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌لێكی كار كه خۆی دابینی ده‌كات بۆ بێ كارێك كه‌برِه‌كه‌ى بریتیه له 150 هه‌زار دینا\"". "
