تا ئێستا هه‌ردوو لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ و نه‌زاهه) ی په‌رله‌مانی كوردستان بێ سه‌رۆكن
\"ئه‌حمه‌د وه‌رتی\"" ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند \""نه‌بوونی سه‌رۆك بۆ ئه‌و دوو لیژنه‌یه كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان به گشتی و كاره‌كانی تایبه‌تی ئه‌و دوو لیژنه‌یه به تایبه‌تی دروست ده‌كات به تاییه‌ت كه ئه‌و دوو لیژنه‌یه لیژنه‌ی گرنگن.\""
وتیشی، تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆك لیژنه‌یه‌ی قبوڵ نه‌كردوه، چونكه پێویسته ئه‌و داوایه‌یان بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێـت و قبوڵ بكرێت كه تا ئێستا ئه‌و كاره نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌رۆك لیژنه‌یه دابنیشێت و قه‌ناعه‌تیان پێبكات كه جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانیان. به‌پێچه‌وانه‌وه دوای قبوڵكردنی داواكه‌یان ئه‌وا ده‌بێت دوباره سه‌رۆك بۆ ئه‌و لیژنه‌یه دابندرێت.
پێشوتر دكتۆر ره‌فیق سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه و سالار محمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان بوون و له چه‌ند مانگی رابردوودا و هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارێكی تایبه‌ت به لیژنه‌كانیانه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و داوایه‌یان قبوڵ نه‌كراوه."
