سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ سەندیکای کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە
ئێواره‌ی دوێنێ هەینی، 29/4/2011 له شاری سلێمانی، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی خاتوو ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان كۆبۆوه.
بە پێی هەواڵی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه كه جه‌ژنی كرێكاران بۆنه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی جددی له داخوازی و داواكاریی كرێكارانی كوردستان و باشكردنی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و كرێكارانیش توێژێكی گرنگن له گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیداو حكومه‌ت پاڵپشتی ته‌واوی كرێكاران ده‌كات له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێوه‌شاوه‌ییان، چونكه كرێكاران كه‌ره‌سته‌ی راسته‌قینه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی وڵاتن.
وتیشی له‌م بۆنه‌یه‌دا حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و خستنه‌كاری یاسای نوێی زه‌مان و خانه‌نشینی كرێكارانی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی كار كه گوزارشت له‌خواست و پێداویستی كرێكارانی كوردستان بكات.
د.به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیشی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هاوكار و هه‌ماهه‌نگی كرێكاران ده‌بێت له دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێكاران و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ر و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران و هاوكاریكردنی كرێكاران له‌كاتی نه‌خۆشی و حاڵه‌تی ته‌ندروستی پێویستدا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له به‌رنامه فراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد له خزمه‌تكردنی كرێكاران و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان و گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك بۆ خزمه‌تی كرێكاران و دامه‌زراندنی سندوقێكی تایبه‌ت به پشتیوانی گه‌نجان و لاوان و پێدانی قه‌رزی بچوك.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان و ئه‌ندامانی لق و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كرێكاران داخوازی و داواكاری كرێكارانی كوردستانیان خسته‌ڕوو و سوپاسی پشتیوانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد له‌داوا ره‌واكانی كرێكاران.
