سه‌رۆكی حكومه‌ت: داواكاری خه‌ڵكی به‌شێكن له‌بره‌ودان به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی هه‌رێم
له‌و دیداره‌دا كه د. دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌تایبه‌تی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان نراون و ده‌نرێن.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كوردستان بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی گه‌وه‌ره‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و به‌رده‌وامیش تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی زیاتر‌و فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌كیدی له‌سه‌ر مافی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان كرده‌وه وه‌ك مافێكی سروشتی و قانونی سه‌لمێندراو له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی قانون و رێسا رێگه پێدراوهكاندا.
سه‌باره‌ت به داوا‌و داخوازی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: داواكاری خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران به‌شێكن له بره‌ودان به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دور له تێكه‌ڵاوكردنی به ئه‌جێندای سیاسی و ململانێ سیاسییه‌كان.
راشیگه‌یاند: حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كاركردنه به قانون بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان دور له‌ڕێگه‌ی توندوتیژی و نه‌خوازراو، وتیشی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه چه‌ند ئیجرائاتێكی كاتیمان له‌ئێستادا كردووه، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنی و ئارامی و ژیانی ئاساییه بۆ هاووڵاتیان.
