فوئاد حوسێن: لە چوارچێوەی بەرنامە چاكسازیەكانی سەرۆكی هەرێم لێژنەیەكی تایبەت پێكهێنرا
لەمبارەیەوە سەرۆكی دیوان چوارشەممە 27/4/2011 ئاشكرای كرد كە بە بڕیاری بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێژنەیەك پێكهێنراوە و وەكو لە بڕیارەكەدا هاتووە لێژنەی ناوبراو ئەو ئەركەكانە جێبەجێ دەكات كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پێیڕادەسپێردرێت.
فوئاد حوسێن هەروەها خستیەڕوو و گوتی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاوەكو پرۆسە هەمەلایەنەكەی چاكسازیی سەركەوتووانە بە ئەنجام بگات، جەنابیان بە پێویستی زانی ئەم لێژنەیە پێكبهێنرێت، لەبەر ئەوەی كاری ئەم لێژنەیەش دەبێتە تەواوكەر بۆ كاری لێژنەكانی تر و دواجار دەبێتە هۆی باشتر پیادەكردنی ناوەرۆكی بەرنامەی چاكسازیی.
