په‌رله‌مانتارێكی گۆرِان حه‌سانه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه
پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، له لایه‌نی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، به كۆی ده‌نگ خاڵی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه دواخرا.
له خاڵی دووه‌مدا هاتبوو، به‌رچاوخستنى نوسراوى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ژماره 850 له 25\\4\\2011 سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى جوڵاندنى رێگاى یاسایى دژ به‌ئه‌ندامى په‌رِله‌مان (پێشه‌وا تۆفیق) له‌لیستى گۆرِان.
له خاڵی دووه‌م به ده‌نگدانی نهێنی به 65ده‌نگ حه‌سانه له پێشه‌وا تۆفیق ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسۆنی گۆرِان وه‌رگیراوه، دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ دووشه‌مه‌ی داهاتوو.
