په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی په‌سه‌ند كرد
په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی دووه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی به‌رێوه‌برد، كه‌به‌رنامه‌ی كار به‌رده‌وامبوونبوو له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه.
دواتر لیژنه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان دوا دارشتنی مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌میان خسته‌روو، كه له‌دانیشتنی پێشنیوه‌رۆ گفتوگۆی له‌باره‌وه كرابوو، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه تایبه‌تبوو به‌رێككارییه پێویستییه‌كانی دادگا تایبه‌تییه‌كان و دوای دارشتنه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا، مادده‌ی نۆزده‌یه‌میش تایبه‌تبوو به‌پرۆسه‌ی دادگاییكردن و له 3برگه پێكهاتبوو، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه په‌سندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌كۆی ده‌نگ بوو.
مادده‌ی بیسته‌میش به‌هه‌مان شێوه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دادگاییكردن دابوو، وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌كانی بیست ویه‌كه‌م و بیست ودووه‌میش تایبه‌تبوون به‌چۆنیه‌تی سزادان و غه‌رامه‌كردن و دوای دارشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه مادده‌ی بیسته‌م به‌زۆرینه‌و مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
مادده‌كانی بیست وسێ تا بیست وپێنجی ئه‌سڵی پرۆژه‌كه كه تایبه‌تبوون به‌حوكمه گشتی و كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ل پێشنیازی زیادكردنی 5 مادده‌ی له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، جگه له‌مادده‌كانی بیست وسێ وبیست وچواری ئه‌سڵی پرۆژه‌كه‌و دوایین مادده‌ی پێشنیازكراو كه‌به‌زۆرینه بوو، په‌سندكردنی سه‌رجه‌م مادده‌كانی دیكه به‌كۆی ده‌نگ بوو.
دواتر هۆكاره پێویستییه‌كان و كۆی پرۆژه‌كه به‌یه‌كه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان كرد و سوپاسی ماندووبوونی په‌رله‌مانتارانیشی كرد له‌په‌سندكردنی یاساكه و په‌رله‌مانتارانیشی ئاگاداركرده‌وه، كه‌دانیشتنی ئاسایی داهاتوو، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی سبه‌ی 27/4/2011 به‌رێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌ندام له‌لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: \"به‌گوێره‌ی یاساكه بۆدیاركردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ، سێ كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌نجوه‌مه‌نی دادوه‌ریه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك له‌و سێ كه‌سه هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێویسته 2/3ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت\"".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه هه‌ر سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه روونیكرده‌وه، جگه له سه‌رۆكی ده‌سته، ئه‌نجومه‌نێك پێك ده‌هێندرێت، ئه‌ویش له‌سه‌رۆك و دوو به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێكدێت، له‌هه‌مانكات به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌توانێ نوسینگه‌ی خۆی له پارێزگاكان بكاته‌وه و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌كانیش به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێن.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی نه‌زاهه سه‌ر به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام له‌رووی داراییه‌وه له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه چاودێری ده‌كرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و كه‌موكوڕییانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرایان ده‌كات، ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و دوای لێكۆلینه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت."
