سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا پێشوازی له باڵیۆزی ئوردون له عیراق، و كونسوڵی گشتی نوێی روسیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا، باڵیۆزی ئوردون له عیراق سڵاوی شا عه‌بدوڵلای دووه‌م شای ئوردنی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردون به په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی وه‌سفكرد و هیوای خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردون و داوای له باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ش كرد كه به هه‌مان شێوه سڵاوی بگه‌یه‌نێته شا عه‌بدوڵلای دووه‌م.
هه‌ر له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆكی كوردستان و باڵیۆزی ئوردون گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 26/4/2011 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ڤالێری پۆسپیلۆڤـ كونسوڵی گشتی نوێی روسیای فیدراڵ و نیكۆلای رۆژایێڤ جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا، كونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردراوه و هیوای خواست كه به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ئاستی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا زیاتر به‌ره‌و پێش ببات و باسیشی له ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ قوتابیانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان روسیای فیدراڵ و هه‌ولێر له ئاینده‌دا كرد.
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی ، وێرای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی گشتی نوێی روسیای فیدراڵ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێم.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی دوا گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ كرا.
