راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رِونی ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و و دانوستانێك ده‌رده‌برِین به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كه‌موكورتیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم و ستراتیژی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیكردن له‌به‌رژوه‌ندیه‌كانیان . پێشمان وایه ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی چاكسازی و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان چوارچێوه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه نا ته‌ندروسته‌ی ئێستا‌و برِیاره هه‌فده‌خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ر پێشنیارێكی دیكه‌ی ئیجابیش بكه‌ینه بنه‌ما .
هه‌ر لێره‌وه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی جارێكی تر به‌رِوونی پشتیوانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌ده‌برِن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و به‌رپاكردنی شه‌فافیه‌ت و ئاورِدانه‌وه‌ی زۆرتر له‌چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان.
وێرِای ده‌ستخۆشیمان له‌هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی و هه‌ندێ شاروناوچه‌ی تر رۆڵی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ‌و هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا به‌رز ده‌نرخێنین.
