فوئاد حوسێن: له چوارچێوه‌ی به‌رنامه چاكسازیه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پلانێك بۆ رێكخستنی پاسه‌وانی به‌رپرس و كه‌سایه‌تییه‌كان داده‌نرێ
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوان ڕۆژی دووشه‌ممه 25/4/2011 له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وهه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه چاكسازییه‌كانی به‌ڕێزیان، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه راسپێرێ تاوه‌كو پلانێكی گونجاو دابنێن به مه‌به‌ستی رێكخستنی پاسه‌وانه‌كانی به‌رپرسان وكه‌سایه‌تییه‌كان.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه پرسی پاسه‌وانی به‌رپرسان پێویستی به سه‌رله‌نوێ یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه هه‌یه و دوای چاوپێداخشاندنه‌وه‌ش ده‌بێ له چوارچێوه‌ی دیسپلین وپلانێكی گونجاو‌دا ژماره‌ی پاسه‌وانان و به‌راوردكردنی به پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه كه گونجاو و یه‌كانگیر بێ له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌ت و پێدواویستییه‌كانی قۆناغی ئه‌مڕۆدا.
