وەزارەتی كارەبا كۆتایی ئه‌مساڵ، پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك جێبه‌جێ ده‌كات
له‌میانی رێوڕه‌سمی پێشوازییه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشاندا، بۆ پێشوازیكردن له كۆمپانیا بیانییه‌كان تا بێن له سایه‌ی ره‌وشی هێمن و ئارامی هه‌رێمدا سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بخه‌نه‌گه‌ڕ.
وه‌زیری كاره‌با وتی: \"پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك ماوه‌ی ساڵێكه له‌ژێر دیراسه‌كردندایه و چه‌ندین كۆمپانیا پرۆژه‌ی ئه‌زموونیان داناوه و سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وانه (كۆمپانیای كاتۆ به‌هاوكاری كۆمپانیای ئیتۆنی ئه‌مریكی) و (كۆمپانیای سویدی به‌هاوكاری كۆمپانیای ئیسكرامیكۆ) و ( كۆمپانیای زێت تی ئی چینی) و چه‌ندین كۆمپانیای تریش داوایان كردووه پرۆژه‌ی ئه‌زموونیی تر جێبه‌جێ بكه‌ن تاوه‌كو نیشانی بده‌ن تاچه‌ند پرۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووه و شاره‌زاییان له‌بواری پێوه‌ری زیره‌ك هه‌یه\"".
وتیشی: \""ئێستاكه وه‌زاره‌ت له‌دوا قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی ته‌نده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌پشتبه‌ستن به‌پێوه‌ره‌ی زانستی و لایه‌نی وردی ته‌كنیكی كۆمپانیاكانی كاره‌با كێبركێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن\"".
به‌مشێوه‌یه بڕیاره تاكۆتایی ساڵی 2011 قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له سێكته‌ری دابه‌شكردن بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌روه‌كو چۆن له سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هێنایه عێراقه‌وه، به‌هه‌مانشێوه بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی عێراقدا پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له رێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كات، كه بره‌و به پێشخستنی كه‌رتی دابه‌شكردن ده‌دات و كۆنترۆڵی وزه‌ی كاره‌با ده‌كات.
كۆمپانیای هواوی چینی به‌یه‌كێك له‌هه‌ره گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و ولاَته داده‌نرێت و زیاتر له 100 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه و له‌زۆربه‌ی ولاَتانی دنیادا وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌ی جۆراوجۆر‌و سه‌ركه‌وتووی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و پێوه‌ری زیره‌ك. "
