سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نووسه‌رو توێژه‌ری میسری ره‌جائی فاید ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئاماده‌ی بوو ، بزاڤی رۆشنبیری له كوردستان و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی و گرنگی كاراكردنی ئه‌و بزاڤه و ئاماده‌كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی كاریگه‌رو راسته‌قینه‌ی خۆی له پێشخستن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ببینێ ، خرایه به‌رباس. هه‌روا ته‌ئكید له‌سه‌ر رۆڵی راگه‌یاندن كرایه‌وه له هوشیاركردنه‌وه و رۆشنبیركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.
تاوتوێكردنی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
