پاش په‌سندكردنی دوو مادده‌ی دیكه له پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی گشتی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئێواره دواخست
په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره8دا، دوو مادده‌ی دیكه‌ی له پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی گشتی په‌سه‌ند كرد به بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌شداریی دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
له دانیشتنی ژماره8ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م له ساڵی دووه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان،لیژنه ه‌یوه‌ندیداره‌كان مادده‌كانی هه‌شته‌م، نۆیه‌م- یان خسته‌روو، كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن وپاڵاوتن وسوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، دوای گفتوگۆكردن دارشتنه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه پێوه‌نداره‌كانه‌وه، مادده‌ی هه‌شته‌م وه‌كو خۆی و مادده‌ی نۆیه‌م دوای لابردنی برگه‌ی دووه‌می به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
له باره‌ی مادده‌ی ده‌یه‌میش ك له 8 برگه پێكهاتبوو تایبه‌ت بوو به‌ئه‌رك وده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه، برگه‌كانی چواره‌م و حه‌وته‌م به‌كۆی ده‌نگ و خاڵی دووه‌می برگه‌ی دووه‌م و برگه‌ی شه‌شه‌م و هه‌شته‌میش به زۆرینه‌ی ده‌نگ لابران. به‌ر له‌خستنه ده‌نگدانی دوا دارشتنی مادده‌كه.
به‌ڵام له دواجار دا به هۆی هه‌ستیاری ناوه‌رِۆكی مادده‌كه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سات 4 ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ دواخست، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی دوایین دارشتنی.
هه‌ژی گوتنه له دانیشتنی ئاسایی ئه‌مرِۆش دا په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن( گۆرِان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون.
