سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئوردون له‌عیراق په‌یوه‌ندییه‌كان تاووتوێده‌كه‌ن
له دیدارێكدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌بارودۆخ و روداوه سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌ر کرا، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئوردنیان به‌گرنگ زانی و به‌بایه‌خه‌وه روانیانه بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، له‌و باره‌یه‌وه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چۆنێتی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی ئوردون له‌عیراق باس له گه‌شه‌پێدانی هه‌نگاوه‌كانی فراوانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرا له بواره‌كانی ئابوری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانداو پشتیوانی خۆشیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردون نیشاندا.
