ئه‌مرِۆ به‌رِێز مه‌سروور بارزانی پێشوازیى كرد له به‌رِێز محه‌مه‌د ته‌یسیر باڵیۆزى وڵاتى ئوردن له عێراق . باڵیۆزى ئوردن خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان هاتۆته ئارا و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ى كه له بوارى ئاسایشد توانراوه به هه‌وڵ و هیممه‌تى دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكرێ. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیى نێوان وڵاتى ئوردن و هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م پادشاى ئوردن برِیار دراوه كونسوڵخانه‌ى وڵاتى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به فه‌رمانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه كونسوڵى گشتى ده‌ستنیشان كراوه و له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا له مه‌راسیمێكدا باڵه‌خانه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئوردن له هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌كرێته‌وه . له لاى خۆیه‌وه به‌رِێز مه‌سروور بارزانی وێرِاى به‌گه‌رمى به‌خێرهێنانى به‌رِێز باڵیۆزى ئوردن، خۆشحاڵى خۆى و خه‌ڵكى كوردستانى ده‌ربرِى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئوردن. له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كى چرِوپرِیایت ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستدا هاتوونه‌ته ئاراوه . له‌باره‌ى ره‌وشى سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا، به‌رِێز مه‌سروور بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆرِى كوردستان كرده‌وه به‌وه‌ى كه ده‌بێت ده‌ستوورى عێراق تاقه مه‌رجه‌عی دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت و هه‌موو خاڵه جێناكۆكه‌كان به گفتوگۆ‌و دیالۆگ و ئاشته‌وایى چاره‌سه‌ر بكرێن و ته‌وافوقی سیاسی رِه‌چاو بكرێت.