وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و كوردستان خولێكی راهێنان بۆ رۆژنامه‌وانانی فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه
له هۆڵی هوتێل جه‌بار پلازا له شاری هه‌ولێر به به‌شداری ده‌یان رۆژنامه‌نووس له فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان خولێكی هۆشیاركردنه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان ساز كرد.
خاڵس قادر بهرِێوهبهری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و هۆشیاركردنه‌وه‌و راهێنان بۆ راگهیاندكارانی فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگه‌كانی عێراق كراوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی8 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پتر له 30رۆژنامه‌نووس له فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان به‌شدارن، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی شاره‌زا له عێراق راهێنان به به‌شداربووان ده‌كرێ\"".
وتیشی\"" جگه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی به‌شداربووان له باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ل رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن بهرِێوهبهرایهتی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك به‌شداربووان رابهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش هه‌مان كار‌و چاڵاكیهكان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بێته بڵاوكردنه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بكرێت له بواری ته‌ندروستی\""."
