ئاینه جیاجیاكانی هه‌رێم داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی وڵات ده‌كه‌ن
یه‌كێتی زانایانی ئاینی و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كڵدانییهكانی كوردستان داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئهمرِۆ له باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ساقیفه‌ی كڵدانی له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر لهبهیانامهیهكی هاوبه‌شدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ده‌كه‌ن.
پاش بهرِێوهچوونی كۆبونه‌وه‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهوانی هاوبه‌ش بهرِێوهچوو، سه‌ره‌تا به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رِایگهیاند\" دوای ده‌كه‌ین به‌زووترین كات كۆتایی به توند و تیژیه‌كان بهێنرێت و ده‌ست بكرێته‌وه به‌گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات\"".
مهلاعهبدولاَ سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ناوهرِۆكی یاداشته‌كه‌ی خوێندنه‌وه.
یاداشته‌كه كه له ئاكامی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه راگه‌یاندرا و له چوار خاڵ پێكهاتبوو، تێدیا هاتبوو\""داوای راگرتنی ده‌ست به‌جێی هه‌ڵمه‌تی رِاگهیاندنی دژ به یه‌ك له كه‌ناڵه‌كان و كشانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی زیاده و نا پێویست له‌شاری سلێمانی و سپاردنی به به‌لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه\"".
هه‌روه‌ك داواش كرابوو، پێویسته دانیشتنی راسته‌وخۆ له نێوان لایه‌نه‌كان بهرِێوهبچێت و لیژنه‌ی دیالۆگی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتن و گفتوگۆكان به‌شدار بێت\""."
