چه‌كداره‌كانی سنه، توندڕه‌وی ئیسلامی و سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه بوون
\"ئیره‌ج حه‌سه‌ن زاده\"" جێگری سیاسی و ئه‌منیی پارێزگاری سنه، رۆژی رابردوو (22ی نیسان/ ئه‌پریل) به هه‌واڵنێریی مێهری وتووه \""گرووپێكی تیرۆریستیی ئایینی به ناوی جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد\"" له پارێزگای كوردستان (سنه) له‌ناو براون.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پارێزگای سنه دوای ئه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌مه‌ی رابردوو تا نزیك نیوه‌شه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له نزیك شاری سنه هاته ئاراوه.
حه‌سه‌ن زاده وتوویه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌نگی به‌ر له سه‌فه‌ری سه‌ركۆماری ئێران بۆ سنه و هه‌روه‌ها چه‌ندین تیرۆری دیكه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كاری ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه ئایینیه بووه و به‌نیازی كاری ته‌قینه‌وه‌ی دیكه بوون له ماوه‌ی سه‌فه‌ری سه‌ركۆماری ئێران بۆ سنه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات (ده‌زگای هه‌واڵگریی) له سنه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت ئه‌نجامده‌رانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌كان و كۆمه‌ڵێك كاری دیكه‌ی وه‌ك راوڕووت، توندڕه‌وه وه‌هابیه‌كانی سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه كه له هێرشی هێزه‌كانی سوپای پاسداران و پۆلیسی سنه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه، چوار كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه كوژراون و كۆمه‌ڵێك چه‌ك‌وچۆڵ و به‌ڵگه‌ی ناوخۆیی گرووپه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ته‌قه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شاری سنه و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر، له دوای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بووه و له چه‌ند كرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه‌دا نزیكه‌ی 10 كه‌س له هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران كوژران و بریندار بوون.
-Pna"
