سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵیادی 113 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان كرد

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵیادی 113 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان پشتیوانی خۆی‌ بۆ ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نووسان دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای‌ خواست هه‌مومان له‌سایه‌ی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتیدا درێژه‌ به‌ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌كه‌مان بده‌ین له‌هه‌موو بواره‌كاندا.

ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌ ساڵیادی 113 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌یادی 113 ساڵه‌ی ده‌رچونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) له‌ سه‌رده‌ستی (میقداد به‌درخان) له‌ 22 نیسانی ساڵی 1898دا گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.

هیوادارم ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ببێته‌ هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانمان له‌ كه‌شوهه‌وای ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌مڕۆی كوردستاندا به‌ ئازادانه‌ و راستگۆیانه‌ روماڵی رووداو و گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن و پیشه‌ییانه‌ هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بگوازنه‌وه‌ و هه‌وێنی هێنانه‌دی ئیستقراری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌ گرنگه‌كان و رۆڵی میدیای هاوچه‌رخ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌رێمه‌كه‌مانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌رله‌م یاده‌دا جارێكی تر پشتیوانی خۆم بۆ ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسان ده‌رده‌بڕم و هیوادارم هه‌مومان له‌سایه‌ی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتیدا درێژه‌ به‌ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌كه‌مان بده‌ین له‌هه‌موو بواره‌كاندا.


د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22/نیسان /2011
Top