سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پیرۆز دهکات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەرێزان سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاوورێز
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەڤدە ساڵ بە سەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی یەكەیەكەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم.
هیوادارم گوڵان وەك گۆڤارێكی سیاسی تەمەن درێژ ، هەر چۆن رۆڵی لە رێرەوەی رۆژنامەنووسیی ئازادی كوردیدا دیارو بەرچاو بووە ، لە دەسپێكی ساڵی نوێی تەمەنیدا زیاتر خەمخۆری تەواوكردنی پەیامە پیرۆزەكەی بێت .
ئێستا گوڵان گەشەكردنێكی دیاری بە خۆیەوە بینیوە و لە ناو گۆڤار و رۆژنامە سیاسییەكاندا سەنگێكی تایبەتی بۆ خۆی پەیدا كردووە و چوەتە قۆناغێكی نوێوە و بوەتە سەرچاوەیەكی باش بۆ زانیاری و بڵاوكردنەوەی ڕای جیاواز سەبارەت بە پرسە ناوخۆ و دەرەكییەكان و لە هەمووشیان گرنگتر بەرز راگرتنی پرەنسیپ و ئەخلاقیەتی رۆژنامەنووسییە كە ئەمەیش جێی ئەوەیە دەستخۆشی لە سەرنووسەر و ستافەكەی بكرێ .
لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
21/4/2011
