قوباد تاڵه‌بانی: مانه‌وه‌ی هێزه به‌رگریه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق دوای ساڵی 2011 له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مریکا دایه
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبونه‌ویه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دبلۆماسی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تیشکی خسته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ ئه‌مریکا دوای به‌سه‌ر چوونی رێکه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و عیراق.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانی بۆچوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به به‌شداربووانی ڕاگه‌یاند که \"مانه‌وه‌ی هێزه به‌رگریه‌کانی ئه‌مریکا دوای به‌سه‌ر چوونی ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق به شێوه‌یه‌کی یاسایی و کاریگه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و عێراق و هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه\""
کۆبوونه‌وه‌که که به مه‌به‌ستی فراوانکردن و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دبلۆماسی له واشنتۆن دی سی له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم سازکرابوو وتێیدا باس له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق به گشتی کرا. له دانیشتنه‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانی به میوانه به‌رێزه‌کانیشی ڕاگه‌یاند که سه‌رکردایه‌تی کوردستان کاریگه‌ر و رۆڵی به‌رچاو ده‌بینن له چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کان له عێراق، هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌کانیدا باسی له گرنگی سه‌فه‌ره مێژووه‌که‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیای کرد بۆ هه‌رێمی کوردستان و پاشان سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش بۆ هه‌رێمی کوردستان و کاریگه‌ری ئه‌م جۆره سه‌ردانه فه‌رمیانه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه ستراتیجیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه: کۆبوونه‌وه‌که له که‌ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه به‌رێوه چوو و به‌شداربوان سوپاسی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کرد بۆ ڕوونکردنه‌وه‌و هۆشداریکردنی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مرۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان."
