سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە رۆبەرت فیلنەر ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری دەكات
لە دیدارێكدا ، دوا پەرەسەندنەكانیباری سیاسی ناوچەكە و هەڵسوكەوتی ئەمریكا لەگەڵ ئەو پەرەسەندنانەدا هەڵسەنگێنران ولەم رووەوە سەرۆك بارزانی دیدو بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو مەسەلەیە روونكردەوە .
تاوتوێكردنی رەوشی دیموكراسی پاشكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و هەروا پرۆسەی ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستانتەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو ، لەم رووەوە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا ستایشی ئەوپرۆسەیەی كرد و رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان نموونەیەكی ئومێد بەخشە بۆ هەمووناوچەكە و وڵاتەكەشی بە چاوێكی پڕ رێزەوە سەیری ئەو نموونەیە دەكات.
سەرۆك بارزانی وێرای پێشكەشكردنیكورتەیەك لەسەر قوربانیەكانی گەلی كوردستان لە پێناو ئازادی و هێنانەكایەی ئەوئەزموونە رایگەیاند كە گەلی كوردستان بە پێزانینەوە دەڕوانێتە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كە یارمەتیداوە لە رزگاربوونی لە دیكتاتۆریەت وبنیاتنانەوە.
