جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی: سه‌رۆکی په‌رله‌مان به مه‌رج له ره‌فتاره‌که‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی گۆڕان خۆشده‌بێت
\"دڵشاد شه‌هاب\"" جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی سه‌باره‌ت به دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: دانیشتنه‌که به شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌چوو و له‌م دانیشتنه توانیمان یه‌کێک له بڕگه 17خاڵییه‌که‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکه‌ین که تایبه‌ت بوو به بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم.
دڵشاد شه‌هاب گوتی: وه‌زیری ناوخۆ به باشی وڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی 17ی شوبات تاکو ئێستای داوه.
جێگری سه‌رۆکی فراکیسۆنی کوردستانی روونیشی کرده‌وه: ئه‌م حاڵه‌ته نه‌شیاوه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیستی گۆڕان به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌نجامی دا و دوای کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ \""که‌مال که‌رکوکی\"" کۆبوونه‌وه و داوایان لێکرد له \""پێشه‌وا تۆفیق\"" ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی گۆڕان خۆش بێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجی بۆ لێبوردنی بۆ داناوه که بریتییه له داوای لێبورد له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و دان نان به هه‌ڵه‌که‌ی خۆی. سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌روه‌ها داوای کردووه به‌پێی یاسا ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بکرێت."
